کاوە حەیاک سەرۆکی ئیدراەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت ڕۆژی پێنجشەممە 28ی بەفرانبار بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەحمەد مەندە هونەرمەنی سەردەشتی وەکوو ژەنیاری سەرتر لە یەکەمین میهرەجانی نەتەوەیی «موسیقای سروودەکانی کار و تێکۆشان» تاران دەستنیشان کرا و ڕێزی لێگیردراوە.
ناوبراو زیادی کرد: مامۆستا ئەحمەد مەندە کە تەمەنی 74 ساڵە یەکێک لە ژەنیارە تواناکانی شمشاڵە کە هاوکات لە گەڵ ژەندنی شمشاڵ ئاوازی فۆلکلۆری ناوچەکە دەخوێنێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment