هونەرمەندی سەردەشتی ژەنیاری سەرتری میهرەجانی مۆسیقای "سروودەکانی کار و تێکۆشان"

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- هونەرمەند و پێشەنگی سەردەشتی وەکوو ژەنیاری سەرتر لە یەکەمین میهرەجانی نەتەوەیی «موسیقای سروودەکانی کار و تێکۆشان»ی تاران دەستنیشان کرا و ڕێزی لێگیردرا.

کاوە حەیاک سەرۆکی ئیدراەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت ڕۆژی پێنجشەممە 28ی بەفرانبار بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەحمەد مەندە هونەرمەنی سەردەشتی وەکوو ژەنیاری سەرتر لە یەکەمین میهرەجانی نەتەوەیی «موسیقای سروودەکانی کار و تێکۆشان» تاران دەستنیشان کرا و ڕێزی لێگیردراوە.

ناوبراو زیادی کرد: مامۆستا ئەحمەد مەندە کە تەمەنی 74 ساڵە یەکێک لە ژەنیارە تواناکانی شمشاڵە کە هاوکات لە گەڵ ژەندنی شمشاڵ ئاوازی فۆلکلۆری ناوچەکە دەخوێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10621

Your Comment

You are replying to: .
captcha