بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیسلام حسێن نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕلەمانی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕای­گەیاند: پارتی لە گەڵ چوار حیزبەکەی تر واتا یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو گفتوگۆی کردوووە بۆ پێک­هێنانی هاوپەیمانییێکی هاوشێوەی هاوپەیمانییەکەی ساڵی 2014.
حسێن جەختی کردەوە بەشداریی قەبارە سیاسییەکانی کوردستان بە یەک لیستی هاوبەش لە هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق، چانسی ئەو حیزبانە بۆ بەشداری کردن لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق زیاد دەکات و ئاسانکاری دەکات بۆ چارە کردنی قەیرانی ناوچە جێناکۆکییەکان و بەتایبەت پارێزگای کەرکووک.
ناوبراو سەبارەت بە هاوپەیمانێتیی پارتی لەگەڵ حیزبە سیاسییە عێراقییەکان وتی: ئەو حیزبە لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر نزیک بۆتەوە بەڵام سەبارەت بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ دیکەی حیزبە عێراقییەکان پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی عێراق بڕیار دەدات.
سەرچاوە: بەغداد نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment