نێچیرڤان بارزانی داوایێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات مه‌ترسيى هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر زۆر بە جددی وەربگرن.

کوردپرێس: دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێم بڵاو دەکاتەوە

هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو کە بە مووشەک کرایە سەر هەولێر و بووه‌ هۆى گيانله‌ده‌ستدانى کەسێک و بريندار بوونى نۆ که‌سى دى کە ژماره‌يێکيان ئەمه‌ریکین، بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانييه‌که‌ دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین مه‌ترسيى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و کار بکەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هاندانى حکوومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێ کردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەم، بە خێرایی ميکانيزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کارا بکه‌نه‌وه‌ و هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقييه‌کان بە بەشداريی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن.

نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هەبوونی هه‌ندێک هێز و گرووپى چه‌کدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حکوومه‌تى فيدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزيى ناوچه‌که و وایکردووە هەڕەشەیێکی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی کوردستان هه‌بێت. بۆيه‌ داوا له‌ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق ده‌که‌م به‌په‌له‌ ليژنه‌يێکى هاوبه‌شى لێکۆڵينه‌وه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵ ده‌ستبه‌کار بێت و به‌ زووترين کات هێرشکاران بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1060

Your Comment

You are replying to: .
captcha