به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه بڕیاری بایکۆت کردنی ھه‌ڵبژاردنمان ته‌نیا بۆ سنووری ھه‌ر دوو پارێزگای که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین ده‌رکردوووه و پارتی به‌شداریی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و قه‌زای شنگال و مه‌خمووردا ده‌کات و تا ئێستا بڕیاری بایکۆتمان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌داوه و به‌شداری ده‌که‌ین."
له ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٤دا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا کورد ٨ کورسی به‌ده‌ست ھێنا و له‌وانه‌ش ٦ کورسی ھی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.
خه‌سرۆ گۆران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پارتی بنکه و باره‌گای له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا داخستوووه به ھۆی داگیرکرانی ئه‌و ناوچانه‌وه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێمه له پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌ماوه و ئێستا ئاواره‌ن له ھه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر به‌شداری کردنی ئێمه."
شایانی باسه؛ بڕیاره ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی بڕیاری داوه له سنووری پارێزگای که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه نه‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment