وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بۆ پێنج ئامانج لە سووریا دەمێنینەوە

به‌شی ئێران/کوردی- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕای‌گەیاند: سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا دەمێننەوە و ئامانجیش کۆتایی هێنانە بە هەژموون و بوونی ئێران لەو وڵاتەدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە وتارێکدا لە پەیمانگەی هووڤەر لە کالیفۆرنیا، رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ستراتیژیێتی ئەمریکا لە سووریا قسەی کرد و ڕای‌گەیاند: بۆ پێنج ئامانج لە سوورریا دەمێننەوە؛ لەوانە رێگری لە گەڕانەوەی داعش، چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانەکانی سووریا لە نێوان گەل و حکوومەتی سووریا بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، جێبەجێ کردنی بڕیاری 2254 بۆ بوونی سووریایێکی بێ ئەسەد.

بە وتەی تیلەرسن بەشێک لە ئامانجەکانی دیکەیان کۆتایی هێنانە بە هەژموونی ئێران لە سووریا، گەڕانەوەی ئاوارەکان و نەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژە لەو وڵاتەدا.

رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمریکا هەڵەی عێراق دووبارە ناکاتەوە و سەربازانی بکشێنێتەوە کە دواتر بوووە سەرهەڵدانی داعش لە عێراق .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: "لە ڕووی سەربازیییەوە لە سووریا دەمێنێتەوە و جەخت لە سەر دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش دەکەینەوە، ئەرکی سەربازی ئێمە لە سووریا بە پێی ئەو شێوازە دەبێت دان دراوە ناتوانین هەمان هەڵەی ساڵی 2011ی عێراق دووبارە بکەینەوە کاتێک لە عێراق کشاینەوە، رێگە خۆش بوو بۆ سەرهەڵدانی قاعیدە لە عێراق کە دواتر دروست بوونی داعشی بەدوادا هات، کەشێک بوو رێگەی دا داعش ڕەگ دابکوتێت لەو وڵاتە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10592

Your Comment

You are replying to: .
captcha