به‌ستنی ناوچه‌ بیابانییه‌كانی سعوودییه‌ به‌هۆی سه‌رماوه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ پارێزگای بلقرن له ‌سعودییه وێنه‌یێکیان بڵاو کرده‌وه‌ كه‌ تێدا به‌ستنی ناوچه‌ بیابانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بینرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و ناوچه‌ بیابانییانه‌ به‌م دواییانه‌ به‌هۆی سه‌رماوه‌ به‌ستوویه‌تی كه‌ ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌و وڵاته‌.

هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، پله‌ی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ خوار 9 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ستوویه‌تی.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ كه‌شناسییه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌و ته‌وژمه‌ سه‌رچاوه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10575

Your Comment

You are replying to: .
captcha