به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌قی ئالما له دیداری قایمقامی شاری ماکۆدا ئاماژه‌ی به توانای زانستیی زانکۆکانی ئێران کرد و وتی: ئێمه ده‌توانین به ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوبه‌ش مامۆستای زانکۆ بگۆڕینه‌وه و له به‌شه جۆربهجۆرهکانیشدا ئاستی زانست و فه‌رهه‌نگی خوێندکارانی زانکۆکان سه‌ر بخه‌ین.
ناوبراو ئاماده‌ییی زانکۆی ئێغدیری بۆ دامه‌زراندنی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی ڕاگه‌یاند و گوتی: ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی زانکۆ له کۆماری ئیسلامیی ئێران حه‌ز بکه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌توانین یارمه‌تیی دامه‌زراندنی کۆلێژی زمان و ئه‌ده‌بی تورک له زانکۆکانی ئێران‌دا بده‌ین.
شاهین عه‌لیزاده قایمقامی ماکۆ له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به هاوکاریی سه‌رکه‌وتووی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ واتا ئێران و تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا له‌به‌ر شه‌راکه‌تی قه‌ومی و ئایینزایی توانیویانه هاوکاری یه‌کتر بن و له زۆر ڕه‌هه‌نددا سه‌رکه‌وتوو بن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو هاوکاریی زانستی و فه‌رهه‌نگیی نێوان دوو وڵات ده‌توانێت ببێته خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات.
عه‌لیزاده ئه‌وه‌شی زیاد کرد: زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ر دوو وڵات ده‌توانن له ڕووی توانا و ده‌فرایه‌تیی زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌وه هاوکاری باش بن بۆ یه‌کتر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment