بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجد شەنگالی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: ناکۆکییە سیاسییەکان تاکوو پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە گشتییەکان لە عێراق وەکوو خۆی دەمێنێتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی ئەنجامی گفتوگۆی جدی و چالاک لەگەڵ بەغدایە بەو مەرجەی کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
شەنگالی جەختی کردەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە حوکمەکانی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە ڕادەست کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان جێبەجێ بکات ئەوەش بە مەرجی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە بەڵام پرسە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە ڕادەست کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەریکە چارەسەر دەبن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment