به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بارام قاسمی ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی به‌فرانبار له کاردانه‌وه‌یێکدا به‌رامبه‌ر به پێکهێنانی هێزی نوێی کورد له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له سنووری باکووری سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه ته‌داخولی ئاشکرای ئه‌مریکایه له کاروباری وڵاتانی دیکه‌دا و قه‌یرانه‌که‌ی سووریا به‌و کاره په‌ره ده‌سێنێت و ئاگری شه‌ڕ له‌و وڵاته‌دا بڵێسه‌دارتر ده‌کات.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا کاتێک ئاشکرا ده‌بێت که سوپای سووریا و هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌و سوپایه سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان له شه‌ڕی دژه‌تیرۆری داعش و به‌ره‌ی نوسره‌دا وه‌ده‌ست هێناوه.
وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماتیی ئێران ئاشکرای کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری تورکیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گفتوگۆی ئه‌ستانه و به پێکهێنانی ناوچه‌ی ئارام بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌و قه‌یرانه دامڕکێنن و تا ئێستاش ده‌ستکه‌وتی باشیان له‌و باره‌یه‌وه بوو.
قاسمی جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌رچی دره‌نگه به‌ڵام کاتی ئه‌وه گهشتوووه ئه‌مریکا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و ده‌ستوه‌ردان له کاروباری دیکه‌ی وڵاتان نه‌کات و به زووترین کات هێزی خۆی له‌و وڵاته بباته ده‌ره‌وه و واز له سووریا بهێنێت با خۆی چاره‌نووس و داهاتووی خۆی به گوێره‌ی ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی دیاری بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment