به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یڵدرم سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ئەنجام دا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی ھەر دوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا، ھاوکات جەخت لە سەر ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کراوه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا بەدەستکەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و بینالی یڵدرم، پەیوەندییەکانی ھەر دوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
ئه‌م هه‌واڵه به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی تورکیا بۆته‌وه که به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌گری پاڵپشتی هاوپه‌یمانی له کورده‌کانی سووریا بوون. تورکیا ده‌مێکه ده‌یانه‌وێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری ڕۆژ له دوای ڕۆژی کورده‌کان له باکووری سووریا هێرشیان بکاته سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین. به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش YPG به لقی سووریی PKK و گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانن.
PKK له چیای قه‌ندیل و دیکه‌ی ناوچه‌کانی باکووری کوردستانی عێراق، له‌وان شه‌نگال ئاماده‌یه. تورکیاش به بیانووی ئاماده‌بوونی PKK له ناوچه باکوورییه‌کانی عێراق چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و هه‌روه‌هاش هه‌وڵ ده‌دات حکوومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ خۆی هاوڕێ بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment