ڕێککەوتنی سەرەتایی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێم ‌و حكوومه‌تی مەرکەزیی عێراق، له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ بۆ ئیداره‌دانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ڕێككه‌وتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٥ی بەفرانبار، بۆ چارەسەرکردنی پرسی فڕۆکەخانە و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم‌ و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌، ‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ ئاشكراكرا، كه‌ هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.

١- فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەند دەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق.

٢- پەیڕەو کردنی ڕەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.

٣- نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی، ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی.

٤- کۆبوونەوەی خولیی فڕۆکەخانەکان بە سەرپەرشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی بەڕێوەدەچێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

٥- فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ڕێکخەرێکیان دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی.

٦- هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستەمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان بە ژمارە 5ی ساڵی 2008 جێبەجێ‌ دەکەن و مانگانە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە ژمێری کردن ئاگادار دەکەنەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10503

Your Comment

You are replying to: .
captcha