بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشه‌ممه ٢٥ی بەفرانبار، بۆ چارەسەرکردنی پرسی فڕۆکەخانە و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌و شه‌ش خاڵه ئاشكراكرا، كه هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
١- فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەند دەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق.
٢- پەیڕەو کردنی ڕەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.
٣- نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی، ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی.
٤- کۆبوونەوەی خولیی فڕۆکەخانەکان بە سەرپەرشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی بەڕێوەدەچێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
٥- فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ڕێکخەرێکیان دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی.
٦- هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستەمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان بە ژمارە 5ی ساڵی 2008 جێبەجێ دەکەن و مانگانە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە ژمێری کردن ئاگادار دەکەنەوە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment