کورد ده‌ستی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌و ھێزه‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق که‌ ھێنرابوووه دوزخورماتوو ده‌ستی به‌ پشکنین کردوووه له‌ قه‌زاکه ‌و له‌ گه‌ڕه‌که‌ تورکمانه‌کان ده‌ستیان گرتوووه‌ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و داوا له‌ خێزانه‌ کورده‌کان ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێکه‌ گۆرانکاری له‌ دوزخورماتوو ده‌ستی پێکردووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ دوای ھاتنی لیوایێکی ھێزه‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ شاره‌که‌ و ئه‌م ھێزه‌ ده‌ستیان کردوووه‌ به‌ پشکنین و ته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌کی تورکمانه‌کانیان پشکنیوه‌ و ده‌ستیان به ‌سه‌ر چه‌کێکی زۆردا گرتوووه.

ناوبراو وتیشی: به‌رپرسی ھێزه‌که‌ داوای له‌ ھاووڵاتییانی کورد کردوووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ دوزخورماتوو و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ھێزه‌که‌یان ھه‌موو ھاووڵاتییان ده‌پارێزێت.

سه‌ردار ئه‌حمه‌د باسیشی له‌وه‌ کرد: ماوه‌یێکه‌ ھاووڵاتییانی کورد ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ کردوووه‌ بۆ دوزخورماتوو و خه‌ڵکێکی زۆریش ھاتوچۆ ده‌کات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوزخورماتوو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ حیزبییه‌کان له ‌که‌لار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دوزخورماتوو که ‌ژماره‌یان 7 ئه‌ندامه‌ وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی دوزخورماتوو دیارییان کردوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دوزخورماتوو و سه‌لاحه‌دین گفتوگۆ بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ھه‌موو خێزانه‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.

سه‌‌ردار ئه‌حمه‌د وتیشی: بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ شانده‌که‌یان سه‌ردانی دوزخورماتوو بکه‌ن بۆ ئه‌نجام‌دانی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر.

له ‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا حکوومه‌تی خۆجێییی پارێزگای سه‌لاحه‌دین قایمقامێکی نوێی بۆ دوزخورماتوو دانا و ھه‌روه‌ھا ھێزێکی زۆری به‌ چه‌کی قورسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شاره‌که‌ کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10484

Your Comment

You are replying to: .
captcha