وێ‌ده‌چێت مالیکی و یه‌کێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئیئتیلاف بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر خواستی مالیکی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: وێ‌ده‌چێت نووری مالیکی سه‌رکرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئیئتیلاف بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر خزاعی به‌ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"ی وتوووه‌: ئیئتیلافی مالیکی له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هه‌روه‌ها ئیئتیلافی دوو لیستی هه‌ڵبژاردنی عه‌بادی و مالیکی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانیی عێراق چاوه‌ڕوان‌کراوه‌.

ناوبراو ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر خواستی سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10478

Your Comment

You are replying to: .
captcha