له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆر له‌ عه‌فرین ده‌ست‌پێده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ر‌کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆر له‌ عه‌فرین ده‌ست‌پێده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی له‌ میانی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاساییی لقی پارته‌كه‌ی له‌ شاری تۆكات وتارێکی پێشكه‌ش كرد و وتی: "له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌ رێگه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوومانه‌ته‌ به‌ر، ده‌وڵه‌تمان له‌و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ نهێنییه‌ پاک ده‌که‌ینه‌وه‌ تا ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌ حه‌شاشه‌کانی فه‌تۆ پاک بکه‌ینه‌وه‌ و سوپاس بۆ خوا له‌ هه‌موو روویێکه‌وه‌ به‌هێزتر ده‌بین".

سه‌رکۆماری تورکیا هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌كه‌كه‌ وتی: "وه‌ک چۆن له ‌نێو سنووره‌كانماندا رێگه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ناده‌ین چاو بکه‌نه‌وه‌، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیشماندا چاریان بكه‌ین. ئینشائه‌ڵڵا له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له‌ عه‌فرین درێژه‌ ده‌ده‌ین به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سنووری باشوورمان له‌ تیرۆر كه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆی ناوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10473

Your Comment

You are replying to: .
captcha