سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له‌ هه‌رێم کۆتاییی پێ هاتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌شبینی خۆی هه‌مبه‌ر کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین به‌کر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ هه‌رێم کۆتایی پێ دێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: هاووڵاتییانی کورد بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌و دوو حیزبه‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنن چوونکه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌رپرسن له‌ شکسته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کان و له‌په‌راوێز خستنی دیکه‌ی حیزبه‌کان و له‌ناوبردنی چه‌ندین میلیارد دۆلار به‌ بۆنه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی کوردستان.

ئه‌مین به‌کر زیادیشی کرد: له‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی دیاری‌کراودا، ئیئتیلافی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌ دژبه‌ره‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌هێزبوونی هه‌ڵوێستی هاووڵاتییانی کورد و کۆتایی هێنان به‌ زاڵ‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌رێمی لێبکه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "صوت العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10460

Your Comment

You are replying to: .
captcha