محه‌مه‌د سه‌فاری نه‌ته‌نزی له دیمانه‌یێکدا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: ئه‌مریکا هه‌وڵی دووبه‌ره‌کی خستنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توندوتیژی له ناوچه‌که‌دا ده‌دات. بۆ نموونه گۆڕینی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س یه‌ک له‌و چه‌واشه‌کارییانه‌یه که هیچ وڵاتێکی موسڵمان قبووڵی ناکات.
ناوبراو وتیشی: ئه‌مریکا خۆی به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو جیهان ده‌زانێت هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی خۆی ده‌یکات، هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته موسڵمانان یه‌ک بگرن و له بازنه‌ی ئیسلامدا خۆ له دووبه‌ره‌کی ببوێرن.
سه‌فاری نه‌ته‌نزی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ فریودانی چه‌ند وڵاتی ئیسلامی وتیشی: ژماره‌یێک له وڵاته ئیسلامییه‌کان پێوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل هه‌یه و پاڵپشتیی ئه‌و دوو وڵاته ده‌که‌ن. دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دووبه‌ره‌کیی نێوان موسڵمانان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment