شاندی حکوومه‌تی ھه‌رێم له‌ به‌غدا راگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌و شانده‌ی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان که‌ سه‌ردانی به‌غدای کردبوو، ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و رای‌گه‌یاندوووه‌: ھه‌ر دوو لا رێککه‌وتن له‌ سه‌ر رێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده‌ تا کۆنووسێکی گشتگیر ئاماده‌ بکرێت بۆ رێککه‌وتن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌که‌ له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ده‌ڵێت: ھه‌ر دوو لا رێککه‌وتن له‌سه‌ر رێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌ به‌ر رۆشنایی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ سه‌ری رێککه‌وتن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاماژه‌ بۆکراودا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی جانیڤێریی ٢٠١٨ له‌ ھه‌ولێر تا پێکه‌وه‌ کۆنووسێکی گشتگیر ئاماده‌ بکرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی که‌ رێککه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌کرێت و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که‌ پێویستی به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی ھه‌یه‌ و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌ی که‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌نداوه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ ھونه‌رییه‌کان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی که‌ریم شنگالی سه‌ردانی به‌غدایان کردوووه‌.

شانده‌که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ له‌ میانه‌ی گفتوگۆکاندا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی، ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌نداوه‌کان، ده‌زگای ھه‌واڵگری، تێبینییه‌ سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به‌ رێکخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵ و ھه‌رێمی کوردستانیان خسته‌ ڕوو.

ئه‌وه‌ش ھاتوووه‌، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یێکی گرنگی کردوووه‌ له‌ نێوان شاندی ھه‌رێم و لیژنه‌ی باڵا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

ئه‌مرۆ شاندێکی ھه‌رێم به‌ سه‌رۆکایه‌تیی که‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی ھه‌رێم و مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن سه‌ردانی به‌غدای کرد.

گه‌شته‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌کانی ھه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر و سلێمانی له‌ ٢٩ی مانگی (ئه‌یلول/٩)ی ساڵی ڕابردوووه‌ و ڕاگیراون ئه‌وه‌ش دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ ھه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10434

Your Comment

You are replying to: .
captcha