بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گۆڕدرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئەندازیار میرسەمەد مووسەوی وەکوو سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستنیشان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانی یەکشەممە 24ی بەفرانیار لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا بەڕێوە دەچێت، میرسەمەد مووسەوی وەکوو سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستنیشان دەکرێت.

ئەندازیار میرسەمەد مووسەوی پێش لەوە جێگری سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10431

Your Comment

You are replying to: .
captcha