بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازىی له جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیر كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عێراق، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment