هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح ڕای‌گه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم له‌ لێدوانێک بۆ سوومه‌ریه‌ نیووز جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازان و پاوانخوازان ده‌ڤه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستینه‌وه‌ و وتیشی: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادوه‌ری هه‌وڵ ده‌دات له‌ هه‌رێمی کوردستاندا بگاته‌ ده‌سه‌ڵات.

ڕێبوار که‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌ ئێستادا ناهومێدی له‌ کۆمه‌ڵگای هه‌رێم و عێراقدا بۆته‌ دیارده‌ و پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌یێک که‌ بۆ دادپه‌روه‌ری هه‌وڵ بدات پێویسته‌ و پێشبینی کرد هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری بکه‌وێته‌ به‌ر پشتیوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دادپه‌روه‌ری پێویسته‌ کاری هاوبه‌ش نێوان پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌نجام بدرێت و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسیش هه‌ر به‌و ئامانجه‌ هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌دات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10369

Your Comment

You are replying to: .
captcha