به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕویا ئه‌رجمه‌ندی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه وتی: چه‌ند به‌شێکی باڵاخانه و مۆزه‌خانه‌کان له باری بیناییه‌وه کۆن که‌وتوون و پێویستیان به نۆژه‌ن کردنه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه مۆزه‌خانه‌ی مرۆناسیی قه‌ڵای والی، مۆزه‌خانه‌ی فه‌لاحه‌تی و مۆزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسی.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ندێک هه‌وڵی پێویست بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌کان ئه‌نجام دراوه که ئیزوله کردن و سامان پێدانی سه‌وزه‌ڵانی و بهندکێشی و نوێ کردنه‌وه‌ی بارووی بیناکه.
ئه‌رجمه‌ندی وتیشی: له پارێزگای ئیلام سێ مۆزه‌خانه هه‌ن که هه‌موو ڕۆژێک به‌تایبه‌ت ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز گه‌شتیاری زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت. قه‌ڵای والی ئاسه‌وارێکی هه‌ره‌گرینگی مێژووییه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کان.
جێگری ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگی له پارێزگای ئیلام ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ کۆشکی فه‌لاحه‌تی بینایێکی مێژووییی تۆمارکراوی پارێزگای ئیلامه و وه‌کوو مۆزهخانهیێکی جووتیاری ناسراوه. مۆزه‌خانه‌ی کۆنینهناسیش له ده‌ڕه‌شاره و ئاسه‌واری زۆری سه‌رده‌می ئیسلامی و سه‌رده‌می پێش مێژوویشی تێیدا نمایش کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment