کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ورێکی زیاتر ده‌گێڕن

به‌شی جیهان- دوکتۆر گاجیک هاروتیونیان پێی وایه‌ کورده‌کان له‌ داهاتوودا ده‌ورێکی زیاتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گێڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو گاجیک هاروتیونیان مامۆستای زانستی سیاسی و سه‌رۆکی توێژینگه‌ی نوراوانکی ئه‌رمه‌نستان له‌ کۆنفڕانسێکدا وتی: کورده‌کان له‌ داهاتوودا وه‌کوو خشته‌یێکی قه‌ومییه‌ت ده‌ورێکی گرینگ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گێڕن.

ناوبراو زیادی کرد: پێشتر ئایین ده‌ورێکی زیاتری له‌ پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گێڕی به‌ڵام له‌ داهاتوودا خشته‌ی قه‌ومییه‌ت ده‌ورێکی گرینگتری له‌ پرسه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت.

ئه‌و مامۆستای زانکۆوه‌ ئاماژه‌ی دایه‌ دروست کردنی دیواری سنووری له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ درێژاییی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا و عێراق و وتی: ئه‌و پرسه‌ پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرسی کورده‌کان بۆته‌ بابه‌تێکی گرینگ و به‌رچاو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی ئه‌رمه‌نستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10358

Your Comment

You are replying to: .
captcha