پارەی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە

بەشی ئێران/ کوردی- سه‌ركونسوڵی ئێران سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانی كرد و رای­گه‌یاند، پێویسته‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی په‌ره‌ی­پێبدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئاسانكاریشی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا روون كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مورته‌زا عیبادی، سه‌ركونسوڵی گشتیی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەمە 10ی جانیڤێری 2018 سەردانی سنووری حاجی ئۆمەرانی کرد و له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی ھاوبەشدا له‌گه‌ڵ قایمقامی چۆمان رای­گه‌یاند: "ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران گرنگییێكی زۆری ئابووریی بۆ ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌ بواری گه‌شتیاری و بازرگانیدا به‌ هه‌ماهه‌نگی و ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێبدرێت".

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێرانیشه‌وه‌ مورته‌زا عیبادی گوتی: "ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ كه‌ ڤیزای ئێران وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانن له‌ رێی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانه‌وه‌، ڤیزا وه‌ربگرن".

ناوبراو روونیشی كردەوە: "نرخی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ 40 دۆلاره‌وه‌ كراوە بە‌ 26 دۆلار".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10354

Your Comment

You are replying to: .
captcha