به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا له ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا زیاتر له 400 ئه‌ندامی داعشیان ئازاد کردوووه و نزیکی 120 که‌س له‌و که‌سانه که فه‌رمانده‌ی داعش‌یش له نێوانیاندا هه‌ن ته‌ڤلی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بوون.
به پێی نووسینی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا ئه‌ندامانی داعش پاش ئازادبوونیان له لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیکه‌وه بۆ نیشتنگه‌کانی خۆیان له گوند و شاره‌کانی حه‌سه‌که و ده‌یرولزوور گه‌ڕاونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م پرسه بۆته هۆی دروست بوونی ته‌نگژه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، دانیشتووانی گونده‌کانی حه‌سه‌که و دهیرەزوور کاتێک ئه‌ندامانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نیشتنگه پێشووه‌کانیان هێرشیان کردۆته سه‌ریان. دانیشتوانی ئه‌و گوندانه هه‌ڕه‌شه‌یان کردوووه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشووی داعش بگه‌ڕێنه‌وه نیشتنگه‌کانیان به‌ره‌وڕووی هێرشی چه‌کدارانه‌ی خه‌ڵک ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا ئیدعای کرد که نزیک به 120 که‌س له ئه‌ندامانی داعش که له نێوانیاندا فه‌رمانده باڵاکان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی دادوه‌ریی داعش ده‌بینرێت ته‌ڤلی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بوون. ئه‌م بابه‌ته خه‌ڵکی نیگه‌ران کردوووه چونکه پێیان وایه ئه‌و که‌سانه ده‌توانن له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌ب به نهێنی شانه‌یێکی نووستوو دروست بکه‌ن و ببنه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵک.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment