به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م تۆماره ڤیدیۆیییه له‌لایه‌ن گرووپیFree Solo وه تۆمار کراوه که تایبه‌ته به یه‌کێک له په‌ناگه نھێنییه‌کانی نێو چیاکانی باشووری سوید له ڕۆژانی جه‌نگی سارددا.
گرته ڤیدیۆیییه‌که تۆمارێکه که کامێرامانه‌که ده‌چێته نێو په‌ناگه‌که و ھۆبه‌کانی به سه‌ر ده‌کاته‌وه که شوێنی مانه‌وه و چێشتخانه و فرن و سه‌لاجه‌یێکی بچووک و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه‌کان؛ ئه‌مه په‌ناگه‌ی تایبه‌ت بوووه به کارمه‌ندانی ئه‌منیی وڵات له کاتی ئه‌گه‌ری ھه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی سۆڤییه‌تدا.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment