ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی ته‌شه‌نه‌ بسێنێت ده‌بێته‌هۆی که‌وتنی حکوومه‌تی هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی داراییی جیدی و هه‌ره‌گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ش ده‌بێته‌هۆی ڕووخانی حکوومه‌تی هه‌رێم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌لاق به‌ هه‌واڵده‌ریی "وه‌ته‌ن نیووز"ی وتوووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌ی ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی دارایی و خزمه‌تگوزاری هیچ بژارده‌یێکی نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیشتمانێکی یه‌کگرتوو.

عه‌لاق داوای له‌ هه‌ولێریش کرد ته‌وه‌ری گشتپرسی بنێته‌ لاوه‌ و پێبه‌ند بێت به‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق و به‌ مه‌به‌ستی چاکسازی له‌ بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی کوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10327

Your Comment

You are replying to: .
captcha