به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌نگۆی ڕۆیشتنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه له نێوان كۆمه‌ڵ و گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی دروست بووه، بڵاو بوووه‌وه به‌ڵام كامیل مه‌حموود وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان ده‌نگۆكه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و به خه‌ڵکی ڕاگه‌یاند: یه‌كه‌م لایه‌ن بووین داوای هاوپه‌یمانی و بهرهیێكی سیاسیمان كردوووه بۆ ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ حزبی كوردی قۆرخكاری و نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری تێدایه له كاركردندا.
ناوبراو وتیشی: "چاوه‌ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان بووین كه به فه‌رمی سه‌ردانمان كردبوون به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه".
کامیل مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، سه‌ردانمان كردن كه هاوپهیمانێتییێكی سیاسی دروست بكه‌ین به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هه‌ندێ هه‌نگاوی كردهیییان ناوه له به‌غدا ئێمه نازانین چی‌یان كردوووه و چی‌یان وتوووه له به‌غدا. ده‌بێت بزانین ئایا دروست كردنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه په‌یوه‌ندی به‌و سه‌ردانه‌وه هه‌یه.
پێشتر ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی شاندی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم بۆ به‌غدا به خه‌ڵكی ڕاگه‌یاند: ڕۆیشتنی ئه‌و سێ هێزه بۆ به‌غدا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ڕوئیامان له یه‌كه‌وه نزیكه بۆیه داوایان له هێزه ئۆپۆزسیۆنهكانیتر نه‌كردوووه به‌شداری ئه‌و سه‌ردانه بكه‌ن.
له‌وباره‌وه كامیل مه‌حموود ڕایگه‌یاند: ڕوئیای ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ته‌نها ئه‌وه‌ی جیاوازه كه ئێمه نامانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ به‌غدا به ته‌واوی په‌لكێشی هه‌ولێر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌ژموونی هه‌بێت به سه‌ر هه‌رێم و زه‌مینه‌ی بۆ بسازێنین داموده‌زگای هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن و ئێمه‌ش ئۆپۆزسیۆنین.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر زه‌مینه‌یێكی كوردی كار بكه‌ین و نامانه‌وێ به‌غدا بكه‌ینه پاڵپشتیی خۆمان دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه چوونكه به‌غداش له‌م ده‌سه‌ڵاته كوردییه به سته‌مكارتر و گه‌نده‌ڵتر ده‌زانین.
شایانی باسه؛ دوای كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان له حكوومه‌تی هه‌رێم، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پڕۆژه‌یێکی بۆ پێكهێنانی بهرهیێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی داوه‌ته ئه‌و حزبانه به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment