بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبادی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا سەرەڕای تۆمەتبار کردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم بە جدی نەبوونیان بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان وتیشی: ئەو داهاتانەی کە هەرێم لە فرۆشتنی نەوت دەستی کەوتوووە لە هەژماری بانکیی هەرێم تۆمارنەکراوە".
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەش داوە "داهاتەکانی هەرێم کە لە ساڵی ڕابردوودا لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتوووە ٩ ترلیۆن دینار بوووە، بەڵام داهاتی دیکەش هەیە کە ئاشکرا نەکراوە".
عەبادی ئەوەشی وتووە "حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەک حزبەکان".
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران وتی " ئێمە ئێستا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەکەین، پشتیوان بەخودا مووچە خەرج دەکەین، بەڵام بە رێگەی خۆمان نەک بە رێگەی ئەوان، بۆیە لەگەڵ بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان بە ڕوونی باسمان کردوووە. دەمانەوێت یارمەتیی هەموان بدەین کە چۆن چۆنی مووچە خەرج بکەین. دەمانەوێت مووچە بۆ هاووڵاتییان و فەرمانبەران بنێرین، نەک بۆ حیزبەکان و شوێنکەوتوانی حیزبەکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment