به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵوی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مکووڕه لەسەر هەڵوێستیان بۆ پشتیوانی کردن لە یەکپارچەییی خاکی سووریا و قبووڵ کردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) وه‌کوو ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ قبووڵ ناکات.
ئانادۆڵو زیاتر ده‌نووسێت: کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کە نەیویستوووە ناوی ئاشکرا بکرێت لەبارەی قه‌یرانی سووریاوه ڕای‌گه‌یاندوووه که هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر پشتیوانی له یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا و سووریایێکی یه‌کگرتوو نه‌گۆڕاوه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: هه‌واڵی میدیا خۆجێیییه‌کان پشتڕاست ناکه‌ینه‌وه که باس لەوە دەکەن وڵاتەکەی ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی YPGدان، وەک ناوچەی سەربەخۆ دەناسێنێت و له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریکا لە یەکپارچەییی خاکی سووریا جه‌خت ده‌که‌مه‌وه.
کاربەدەستەکە ڕاشی‌گه‌یاند: ''ئێمە پشتیوانی دەکەین لە یەکپارچەیی و یەکگرتووییی سووریایێکی دیموکرات کە تیایدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت. وەک لە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوووەکانیشدا هاتووە، قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردن و داهاتووی سووریا لەلایەن دانیشتوووانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانیی دەکرێت. پێشنیازی ئەوە دەکەین کە سەرجەم لایەنەکانی سووریا پێکەوە هەنگاو بنێن''.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment