بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر ساڵحی پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ دووشەممە ١٨ی بەفرانبار لە ڕێگای تەلەفوونەوە لەگەڵ یووکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەییی وزەی ئەتۆمی گفتوگۆی کرد و سەبارەت بە پاشهاتی بێبەڵێنی و ئەگەری پێشێل بوونی بەڵێنەکانی بەرجام لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە هۆشداری دا.
ساڵحی جەختی کردەوە: بێت و ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە بەرجام جێبەجێ نەکات کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڕیارێک دەدات کە لەسەر هاوکارییەکانی ئێستای ئێران و ئاژانس کاریگەریی دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment