جه‌بار یاوه‌ر: داوا له‌ حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ڕاستییه‌کان له‌باره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕوون بکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا واده‌ی دابه‌ش کردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دیار نییه‌ و داواش ده‌که‌ن مووچه‌ی شه‌هیدان و که‌م‌ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر که‌م نه‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر وتى: "به‌پێی دوایین خشته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕینی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌دا 5ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته‌ له‌سه‌دا ٥٠".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌وان له‌گه‌ڵ که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوون و داواش ده‌که‌ن مووچه‌ی شه‌هیدان و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ده‌ستکاری نه‌کرێت.

هه‌روه‌ها داواى له‌ حکوومه‌تى هه‌رێم کرد ڕاستییه‌کان ڕوون بکاته‌وه‌ بۆ هێزى پیشمه‌رگه‌ى کوردستان چوونکه‌ لێدوانى جۆراوجۆر و دژبه‌یه‌ک دراوه‌ بۆیه‌ باشتر وابوو وه‌زاره‌تى دارایى باسى بکردایه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10258

Your Comment

You are replying to: .
captcha