په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات

به‌شی ئێران- حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی له‌ لێدوانێکدا به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: په‌رله‌مانتاران هاوڕان که ئه‌و به‌شه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ تێکدانی موڵکی گشتیدا نه‌بوووه‌، ئازاد بکرێن.

حه‌سه‌ن نه‌ورۆیزی وته‌بێژی کۆمیسیۆنی داد له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ده‌کات و داواش له‌ ده‌زگای داد ده‌که‌ین ڕه‌وتی پێداچوونه‌ به‌ دۆسیه‌کانیان خێرا بکات و ئه‌وانه‌ی دژ به‌ ئاسایشی وڵات و تێکدانی موڵکی گشتی و ئاژاوه‌گێڕیدا ده‌ستیان نه‌بوووه‌ ئازاد بکرێن.

نه‌ورۆزی تیشکی خسته‌ سه‌ر پرسی خوێندکاره‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان و زیادی کرد: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ ڕێگای مه‌رجه‌عی یاسایییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ بکات و هه‌وڵ بۆ ئازاد کردنی ئه‌و خوێندکارانه‌ بدات که‌ بێ‌تاوانن.

ناوبراو گوتیشی: له‌باره‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه‌ تووشی تاوان هاتوون داوا ده‌که‌ین به‌ لێبورده‌یی و دڵڕه‌حمی ئیسلامییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکرێت.

وته‌بێژی کۆمیسیۆنی داد ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو؛ داواکاران و دادوه‌رانی شاره‌کان به‌ شێوازی نائاسایی خوێندنه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ ده‌که‌ن و فه‌رمانی پێڕاگه‌یشتن به‌ دۆسیه‌که‌یان ده‌رکراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10238

Your Comment

You are replying to: .
captcha