نوێنه‌ری بۆکان ورده‌کارییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شی کرده‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنه‌ری خه‌ڵکی بۆکان له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت: به‌رپرسانی ئاماده‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی جێگیربوونی ئارامش و هێمنایه‌تی له‌ وڵات پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ دڵنیاییان به‌ نوێنه‌ران دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی ڕای‌گه‌یاند: وه‌زیرانی ئیتیلاعات، ناوخۆ و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران له‌ لێدوانێکدا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ شاره‌کانی وڵاتیان شی کرده‌وه‌ و هه‌مبه‌ر به‌‌ جێگیرکردنی ئارامش و هێمنایه‌تی له‌ وڵات دڵنیایییان دا.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌/ 17ی به‌فرانبار) کۆبوونه‌وه‌یێکی ڕاوێژی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ وڵات به‌ سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ چوو.

جه‌لال میرزایی نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ئیسنای ڕاگه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ڕه‌حمانی فه‌زڵی ڕاپۆرتێکی تێروته‌سه‌لی ئه‌م دواییه‌ی له‌ وڵات له‌گه‌ڵ ئاماره‌کان ئاراسته‌ی نوێنه‌ران کرد و وه‌زیری ئیتیلاعاتیش چه‌ندین بابه‌تی له‌ بواری دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ خستۆته‌ ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10215

Your Comment

You are replying to: .
captcha