به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود نه‌جه‌فی سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی تیکاب له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م لاوه تیکابییه له به‌شی گۆرانیی هونه‌رمه‌ندانی ژێر 30 ساڵ پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێناوه و ته‌ندیس و دیپلۆمی شانازیی مێهرهجانهکهی پێ دراوه.
سێهه‌مین خولی ئه‌م مێهره‌جانه به ئاماده‌بوونی زیاتر له 320 گۆرانیبێژ له ڕیزی ته‌مه‌نی ژێر 30 ساڵ و سه‌روو 30 ساڵ له ته‌لاری وه‌حده‌تی تاران به‌ڕێوه چوووه و ژماره‌یێک مامۆستای به‌رجه‌سته‌ی مۆسیقای وڵات وه‌کوو فه‌ره‌یدوون شه‌هبازیان، حێسامهددین سه‌راج و مه‌جید دره‌خشانی له مێهرهجانهکهدا ده‌وری ناوبژیڤانیان بینیوه.
لای خۆیه‌وه سادق مورادی ده‌ڵێت: به شێوه‌یێکی پیشه‌یی له ساڵی 1383وه ده‌ستم به گۆرانی گوتن کردوووه و به‌رده‌وام له کارگه‌ی مۆسیقای نه‌ریتی به‌شدار بووم و له لای چه‌ندین مامۆستا له‌وان به‌هرام موختاری، حه‌میدڕه‌زا نووربه‌خش و عهبدولنهقی ئه‌فشارنیا وانه فێر بووم.
سادق مورادی له ساڵی 1392 له مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌ییی مۆسیقای لاوان و له ساڵی 1393ش له مێهره‌جانی مۆسیقای ئیره‌جی به‌ستامی وه‌کوو گۆرانیبێژی هه‌ڵبژارده ناسێندراوه و ئه‌وساڵیش جیا له مێهره‌جانی به‌ستامی له مێهره‌جانی مۆسیقای ده‌نگ خۆشیش پله‌ی یه‌که‌می وڵاتی له به‌شی مۆسیقای نه‌ریتی وه‌ده‌ست هێناوه.
ناوبراو سه‌ره‌ڕای هاوکاری له‌گه‌ڵ چه‌ندین گرووپی مۆسیقا له شاره جۆربه‌جۆره‌کانی ئێران له به‌شی ڕاهێنانی گۆرانی له تاران و ورمێشدا چالاکی ده‌کات. هه‌روه‌ها له هونه‌ری خۆشنووسیشدا کارامه‌یه و پله‌ی سه‌روو مومتازی له به‌شی خه‌تی نه‌سته‌علیق هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment