جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا: تورکیای 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ئیداره‌ی ناکات
وه‌لی ئاق بابا، جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه هه‌ڵبژاردنه‌کانی سهرۆککۆماریێتی ساڵی 2019ی زایینی له تورکیا و ڕایگهیاندوووه: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان تورکیای 2019 ئیداره ناکات. له ساڵی 2019ی زایینی‌دا تورکیا ده‌که‌وێته شوێن نیشانه‌کانی مسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک و به‌ره‌ڤانی له بایه‌خه‌کانی ئاتاتورک ده‌کات. له ساڵی 2019ی زایینی به‌دوا بیر و بۆچوونێک تورکیا ئیداره ده‌کات که به‌پێی بایه‌خه‌کانی ئاتاتورک پێکهاتوووه.
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به پرسه ناوچه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا هاوڕاین
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای کردوووه پاش دیدار له‌گه‌ڵ سیگمار گابریل هاوتا ئه‌ڵمانییه‌که‌ی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وایدا ڕایگهیاندوووه: سه‌باره‌ت به پرسی گرینگی ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا هاوڕاین. ڕوانگه‌کانی تورکیا له باره‌ی سووریا، یه‌مه‌ن و لیبی هاوڕا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیایه.
له ماڵێکی دیاربه‌کردا بۆمبێکی ده‌ستکرد ته‌قییه‌وه
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی ده‌ستکرد له ماڵێک له شه‌قامی هونه‌ری دیاربه‌کر شوێنی ڕووداوه‌که خه‌ساری به‌رکه‌وتوووه و خه‌ساری له بیناکانی ده‌وربه‌ری داوه.
پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکه‌ر یان بکه‌رانی ته‌قینه‌وه‌که له حاڵی تاوتوێ کردنی شوێنی ڕووداوه‌که و کامێراکانی ده‌وربه‌ری دایه و تا ئێستا ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که و ئه‌وه‌ی چ گرووپێک ده‌ستی تێیدا بوووه هێشتاکه ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه.
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: گه‌لی تورکیا خوازیاری گۆڕینن
سه‌رپیل کهماڵبای، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که له لێدوانێکدا له کۆنفڕانسی ناوچه‌یی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له دیاربه‌کر ڕایگهیاندوووه: گه‌لی تورکیا خوازیاری گۆڕینن و ده‌وڵه‌تیش له‌و بابه‌ته تێگهیشتوووه و بۆ له ناو بردنی ئه‌و داواکارییه هه‌وڵ ده‌دات، هه‌مووی ئه‌و گوشار و توندوتێژییانهش به‌و هۆیه‌وه‌یه.
ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا: شه‌ڕی تورکیا نه دژی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ڵکوو دژی دیموکراسییه
که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ، ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگهیاندوووه: دۆخه‌که‌ی ئێستای تورکیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن نییه شه‌ڕ دژی دیموکراسی و نه‌یارانی ده‌وڵه‌ته. ڕۆژنامه‌وانان له زیندان دان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له زیندان دان. خوێندکاران له زیندان دان.
کاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌ردۆغان هه‌مبه‌ر پرسیاری ڕۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسه‌یی: جه‌نابی ئه‌ردۆغان ئێوه بۆ گرووپه به‌رهه‌ڵستکاران له سووریا چه‌کتان ناردوووه؟
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ماکرۆن له پاریس کاردانه‌وه‌ی توندی نیشان دا به پرسیاری ڕۆژنامه‌وانێک که سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ک له لایه‌ن تورکیاوه بۆ هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له سووریا و ڕایگهیاندوووه: به زمانی جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه قسه ده‌که‌ی. جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان ڕێک خستبوو و ئێستاش هه‌موویان له زیندان دان. تۆ ئه‌م پرسیاره له من ده‌پرسی ئایا له ئه‌مریکاش ئاوه‌ها ده‌پرسی که 4 هه‌زار لۆری چه‌کی بۆ سووریا ناردوووه؟ فێر به به زمانی جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه قسه نه‌که‌ی.
وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: هێشتاکه لیستی جێگری ده‌میرتاش نه‌خراوه‌ته ڕوو
ئایهان بیلگه‌ن، وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ڕایگهیاندوووه: هێشتاکه لیستی ئه‌و که‌سانه که بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی پارتی دیموکراتی گه‌لان خۆیان کاندید ده‌که‌ن دیار نه‌کراوه و پاڵێوڕاوان پاش سیاسه‌ته نوێێه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment