کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژی نوێنه‌ران له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ده‌ستی پێکرد

به‌شی ئێران- که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکاریی نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆکایه‌تیی دوکتۆر لاریجانی ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 17ی به‌فرانبار کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکاریی نوێنه‌ران له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات به‌ سه‌رۆکایه‌تیی دوکتۆر عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێکرد.

شایانی باسه‌؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکاریی نوێنه‌راندا، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆ، سه‌یید مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتیلاعات، عه‌لی شه‌مخانی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌کانی له‌شکه‌ری و به‌رپرسانی وڵات ئاماده‌ن.

ڕۆژی ڕابردوو بێهرووز نێعمه‌تی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ئاپۆڕه‌ی هه‌واڵنێراندا باسی له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ کردبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو: ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ڕووداو و خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تاکوو نیوه‌ڕۆش درێژه‌ی ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10190

Your Comment

You are replying to: .
captcha