فەرانسە بەلای خۆبەڕێوەبەریی کوردەکانی سووریادا شکاوەتەوە

بەشی جیهان- کارناسێکی پرسی کوردی سوویا دەڵێت فەرانسە دڵی پێوەیە کۆنترۆڵی کوردەکان بەسەر بەشێک لە سووریا بە فەرمی بناسێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزیک بە ٣٠ هاووڵاتیی فەرانسە کە لە ڕیی گرووپی داعش بوون ئێستا لەلای کوردەکانی سووریا و هێزەکانی عێراقن. کوردەکانی سووریا ژنێکی ئەندامی داعشیان بە دیل گرتووە کە دەورێکی ئەوتۆی بووە لە بانگەشە بۆ داعش و ڕاکێشانی هێزی مرۆیی بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

گۆڤاری دەیلی مەیل دەنووسێت بەرپرسانی فەرەنسی پێیان خۆشە هێزە کوردییەکان ئەوجۆرە کەسانە هەر لەو شوێنە بدەنە دادگا و حوکمیان بدەن.

ڤیلادیمیر ڤان ویلگێنبێرگ پسپۆڕی پرسی کوردەکانی سووریا لە تویتەرەکەیدا باسی ئەم پرسە دەکات و دەنوسێت: فەرانسە بەم شێوەیە ویستوویەتی بڵێت بڕوای بە سیستەمی دادوەریی کوردەکان هەیە و ئەمەش بە شێوازێکی نافەرمی واتە قبووڵ کردنی خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان لە سووریا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئەی

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10182

Your Comment

You are replying to: .
captcha