دەوڵەت بەستێن بۆ جێبەجێ کردنی دەستوور ئامادە بکات/ ناڕازییان ڕێز لە یاسا بگرن

بەشی ئێران- سەید قاسم جاسمی دەری‌بڕی: دەبێ بەستێن بڕەخسێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو دەفرایەتییانەی لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتدا هەیە تاوەکوو خەڵکی بگەنە مافی خۆیان.

نوێنەری خەڵکی کرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس باس لە ڕووداوەکانی حەفتەی ڕابردوو و دەربڕینی ناڕەزایی لە چەند شارێکی ئێران دەکات و دەڵێت: ئەو ڕووداوانە دەبێ تاوتوێ بکرێن. لە دەستووردا ئازاد بوونی کۆبوونەوەی سیاسی ڕەچاو کراوە و یاسا و ڕێسای خۆی هەیە و هەر بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایە خەڵکی دەتوانن ڕێپێوان و خۆپیشاندان بکەن و ئەمەش بۆ دەفرایەتیی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەڕێتەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: دەبێ بەستێن بۆ جێبەجێ کردنی ئەم دەفرایەتییانە ئامادە بکرێت تاوەکوو خەڵکیش بگەنە مافەکانی خۆیان.

جاسمی زیاتر وتیشی: ژمارەیێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان نیگەرانی دۆخی ئابووری و ئازادیی سیاسی بوون بەڵام گرووپێکیش نیاز و ئامانجی دیکەیان بوو و ڕەوتەکەیان بە لاڕێ برد.

نوێنەری کرماشان ڕوونی کردەوە: هەر بۆیەش بەشداری کردن لە ئاڵۆزی و ئاژاوەکاندا ڕێگایێکی گونجاو نییە و ئەمەش دەبێ بۆ لاوان و ئەو خەڵکانەی کێشەی بژێویان هەیە ڕوون بکرێتەوە کە ئەم جووڵە و هەڵمەتانە پشتیان بە شوێنی دیکەوە بەستووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10181

Your Comment

You are replying to: .
captcha