٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٢٠:٣١
كۆسرەت رەسووڵ گەیشتەوە هەرێمی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسرەت رەسووڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودوڵەتیی سلێمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس كاتژمێر 5:15 خولەك بە کاتی هەرێم كۆسرەت رەسووڵ بە فڕۆكەیێكی تایبەت گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەڵەوتیی سلێمانی.

پێشتر مەسعوود مەلاهەمزە، سكرتێری رۆژنامەوانیی كۆسرەت رەسووڵ لە لایڤێكی تایبەتی خەندان رایگەیاندبوو، "كۆسرەت رەسووڵ بە فڕۆكەیێكی تایبەت لە بەریتانیاوە دەگاتەوە سلێمانی".

12ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو كۆسرەت رەسووڵ لە سلێمانی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە و ئەنجام‌دانی نەشتەرگەری، رەوانەی ئەڵمانیا كرا.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10179

Your Comment

You are replying to: .
captcha