هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ دیداری کورده‌کان و به‌غدا

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خۆشحاڵیی خۆی له‌ دیداری حزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق ده‌رده‌بڕێت و ئه‌و کاره‌ به‌ سه‌رکه‌وتنێک بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق و کورده‌کان وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر دانووستان بکه‌ن.

ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی له‌ سه‌ردانی هه‌ندێک له‌ به‌رپرسی حزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌‌ له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ حكوومه‌تی‌ ناوه‌ندی ده‌رده‌بڕێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ‌ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ حكوومه‌تی‌ عێراق پێویستی‌ به‌ هاوكاریی‌ حكوومه‌تی‌ ئه‌مریكا نییه‌ تا كورد ‌و ناوه‌ند له یه‌ک نزیک بكاته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دانووستانه‌کان ده‌ستی پێکردوووه‌ سه‌رکه‌وتنێک وێنا ده‌کرێت و ئێمه‌ له‌و بابه‌ته‌ خۆشحاڵین.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10159

Your Comment

You are replying to: .
captcha