ەپێی هەواڵی کوردپرێس لەو دیدارەدا وەفدەکەی ئەمریکا باسیان لەوە کرد، ھانی ھەموو لایەنە سیاسییەکان کوردستان دەدەن بۆ پشتیوانی کردن لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ کردنیان لەگەڵ بەغداد.
لای خۆیەوە یەکێتیش پێکھێنانی لیستی ھاوبەشی ھەموو ھێزە کوردستانییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراق بەپێویست ناو دەبات.
ھاوکات "مەلا بەختیار" ئامادەبوو و باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکان لە عیراق و ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشەکان و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو کرا و ئەرکی ھێزە کوردستانییەکانیش لە چۆنیەتیی بەشداری کردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا خرایە بەر باس.
لای خۆشیەوە، باڵیۆزی ئەمریکا، ھەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق و کوردستان دووپات کردەوە و رایگەیاند: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکان لە داھاتوودا لە عیراق و کوردستانیش گرنگە.
لەبەرامبەریشدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەگەڵ خستنەڕووی سیاسەتی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانی و جەختکردنەوە لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان، رایانگەیاند: وەک یەکێتی بەرێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانیان لەلا پێویستە، بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکەش دەبێت حکوومەتی عیراقیش زەمینەی ھەڵبژاردنێکی رێکوپێک لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان بڕەخسێنێت.
جەختیان لەوەش کردەوە، چەند کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت، ئەوەندە متمانە بە ھەڵبژاردنەکان لەلای ھاووڵاتییان و ھێزە سیاسییەکانیش زیاتر دەبێت، "وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان لەسەر ئاستی عیراق ھەموو ھێزە کوردستانییەکان لیستی ھاوبەشیان ھەبێت و لە کوردستانیش ئازاد بین"، دوای پڕۆسەکە لە بەغدا، چ لایەنێکیش بە گرەنتی پابەندی دەستوور و پێکھێنانی حکوومەتی شەراکەتی راستەقینە دەبێت و ئامادەیی چارەسەرکردنی تێکڕاییی کێشەکانی عیراق و کوردستانە، کورد لەگەڵ ئەو لایەنەدابێت.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دوا پێشھاتەکانی ئەو پەیوەندییانە، ھەردوو لا جەختیان لە پێویستیی دەست پێکردنی گفتوگۆ و دیالۆگێکی جددی لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستووری عیراق کردەوە.
لەشاری سلێمانی "ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد" پێشوازیی کرد لە "دۆگلاس سیلیمان" باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و "کێن گرۆس" کونسووڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و وەفدێکی یاوەریان، لە دیدارێکدا رەوشی سیاسی و ئەمنیی عیراق و ھەرێمی کوردستان و پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ کران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment