ڕووسیا هۆشداری دایە ئەمریکا لەسەر دەستوەردان لە ناوخۆی ئێراندا

بەشی ئێران/ کوردی- سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دایە واشنتۆن لە هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێراندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕیابکۆف ڕۆژی پێنج شەممە 4ی جانیپێریی 2018 لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەونووسان وتی "هۆشداری دەدەینە واشنتۆن لە هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، چوونکە ئەوەی ئێستا لە ئێراندا ڕوو دەدات لە چوارچێوەی کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەدایە".

ناوبراو داواشی کرد کە بە هیچ شێوەیێک ئەوەی لە ناوخۆی ئێران ڕوو دەدات بەکار نەهێنرێت بۆ لەباربردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی پێنج کۆ یەک کە لەگەڵ تاراندا ئێمزا کراوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەشێکی تری وتەکانیدا جەختی کردەوە، سەرباری هەوڵەکان بۆ ناشرین کردنی وێنەی ئەو ڕووداوانەی ناوخۆی ئێران، ئەوان متمانەی تەواویان بە تواناکانی ئەو وڵاتەی هاوسێیان و دۆستیان هەیە، ئەو دۆخەی ئێستا تێپەرێنێت کە ڕووبەڕووی بوووەتەوە.

ڕیابکۆف داواشی لە ویلایەتە یەکگرتوووەکانی ئەمریکا کرد، هیچ هەنگاوێک نەگرێتە بەر ببێتە هۆی دروست کردنی ڕێگری بۆ هاریکاریی پۆزەتیڤ لەگەڵ ئێران لەسەر ئاستی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی هەفتەیێک بوو لە بەشێکی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەڕێوە دەچوو لە دژی گرانیی نرخی کاڵاو کەلوپەلە خۆراکییەکان.

سەرچاوە: ئیرنا

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10121

Your Comment

You are replying to: .
captcha