کارناسان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا ده‌دوێن

به‌شی جیهان- دوو کارناسی پرسه‌کانی تورکیا پێیان وایه‌ که‌ ئامانج له‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕێگری له‌ جووڵه‌ی په‌که‌که‌ و هه‌وڵه‌کانی هه‌رێم بۆ باشتر کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا پاش لێکه‌وته‌کانی به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆم له‌ 25ی سێپتێمبێری 2017دایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ له‌گه‌ڵ دروست کردنی ناوچه‌یێکی ئه‌من له‌ سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا به‌ مه‌به‌ستی چاودێری کردنی چالاکییه‌کانی په‌که‌که‌ و ڕێگری له‌ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و گرووپه‌ له‌ تورکیا.

غاڵب دالای به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی "الشرق" له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ عه‌ره‌ب نیووزی وتوووه‌: ئامانج له‌و کاره‌ باشتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیایه‌. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ شێوه‌یێکی ئارام به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێت و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان بۆ ئاستی باڵا وه‌کوو ڕابردوو مومکین نییه‌.

عه‌لی سه‌مین توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی Bilgesam ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو باشتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا پاش گۆشه‌گیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌.

ناوبراو زیادی کرده‌وه‌: هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت زیاتر له‌وه‌ ئیزن بدات پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تورکیا خراپتر بێته‌وه‌ چوونکه‌ ئێستاکه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌ گۆشه‌گیر بوووه‌ و که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئابووری به‌دواوه‌ بوووه‌.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه‌ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سنووری نێوان عێراق و تورکیا ئاسان نییه‌ چوونکه‌ پێویستی به‌ هێزی مرۆیی هه‌یه‌ و ئێستاکه‌ هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بدات.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌گه‌رێکدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که‌ تورکیا به‌ دروست کردنی که‌مپی ڕاهێنان له‌ هه‌رێمی کوردستان یارمه‌تی ئه‌وان بکات.

ئه‌و کارناسه‌ هۆکاری مه‌یلی هه‌رێمی کوردستان بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سنووری خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ ترسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاوی تورکیا له‌ باکووری عێراق به‌ بۆنه‌ی به‌هێزتربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌زانێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10099

Your Comment

You are replying to: .
captcha