بهپێی ههواڵی کوردپرێس، توێژینەوەكە لە لایەن چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانییەوە ئەنجامدراوە و بۆیان دركەوتوووە ڕۆشتن بە پێی پەتی دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە دەوالی و هەوكردن، ئەمە جگە لەوەی سوودی بۆ دڵ هەیە و سوڕی خوێن چالاک دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە لە كاتی ڕۆشتن بەپێی پەتی، بڕێكی زۆر لە خوێن پاڵی پێوە دەنرێت بۆ دڵ، ئەمەش ڕێگری دەكات لە هەڵاوسانی پێ و تووشبوون بە دەوالی قاچ، هەروەها بە هۆی ئەو چالاك بوونەوەی سوڕی خوێن ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە كەم دەبێتەوە.
بە ڕای پسپۆڕەكان ڕۆشتن بەپێی پەتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی قاچ و پێ و پشت، هەروەها هاوسەنگی لەش ڕادەگرێت و ئەگەرەكانی كەوتنی لەناكاو كەم دەكاتەوە.
سهرچاوه: ماڵپهڕی KNN
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment