حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا ئاماده‌ نییه‌ وه‌ک پارێزگا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا بكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق ئاماده ‌نییه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگا بناسێنێت و له ‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا به‌شی بۆ دابنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نووسراوێک كه‌ واژۆی مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ خراوه‌ته ڕوو كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگایێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018 عێراقدا شوێنی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و بودجه‌ی بۆ دیاری نه‌كراوه‌.

له ‌ڕه‌شنوسی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگا دانی پێدا نه‌نراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ش پێده‌چێت بودجه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له ‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی بێت، له ئێستاشدا نوێنه‌رانی كورد له ‌به‌غدا له ‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ر له ‌په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتیی عێراق له ‌په‌رله‌مان، پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ و دیاری كردنی بودجه‌كه‌ی یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10073

Your Comment

You are replying to: .
captcha