به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزار زێوێی سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی مۆزیكی لوڕ به PUKmediaی ڕاگه‌یاند كه له رۆژی 13ی جانیڤێریی 2018 له شاری سلێمانی و رۆژی 15ی جانیڤێریی 2018 له شاری هه‌ولێر له یادی دامه‌زراندنی گرووپی مۆزیكی لوڕ هه‌ڵده‌ستین به سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیک بۆ هونه‌رمه‌ندان (مه‌سعوود عه‌زیزی و كه‌نار ته‌ها).
ناوبراو وتیشی: داهاتی ئه‌م كۆنسێرته بۆ هاوكاری كردنی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ده‌ربه‌ندیخان و كرماشان ده‌بێت، بۆیه لێره‌وه بانگهێشتی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری كردنتان له‌م بۆنه هونه‌ری و مرۆڤدۆستانه‌یه.
له‌م كۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندانی موزیکژه‌ن به‌م شێوه‌یه به‌شدارن: (نزار زێوێی _ تار، جه‌نگین جه‌مال _ زه‌ڕب و ده‌ف، كاروان مه‌حموود _ نه‌ی، ئه‌فشین جه‌مال_ كه‌مانچه، گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا _ عود، ئاكۆ جه‌مال _ كاخۆن- گۆزه).
ئه‌م كۆنسێرته له 13ی جانیڤێریی 2018 له شاری سلێمانی له سه‌عات 5ی ئێواره له هۆڵی رۆشنبیری به‌ڕێوه ده‌چێت و له 15ی جانیڤێریی 2018 له شاری هه‌ولیر له سه‌عات 4ی ئێواره له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی زه‌یتوون له ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment