به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانى سووریاى دیموکراتیک ڕاشیگه‌یاند: له شه‌ڕى ساڵى ڕابردوودا له دژى داعش ٧ هه‌زار و ٢٧ چه‌کدارى داعش کوژراون و ٩٥٥ شه‌ڕڤانیش شه‌هید بوون و یه‌ک ملیۆن هاووڵاتیش له ده‌ست داعش ڕزگار کراون. تورکیاش ٩٢٠ هێرشى کردۆته سه‌ر سووریا.
ئۆپراسیۆنى توڕه‌ییی فورات
هێزه‌کانى سووریاى دیموکراتیک (هه‌سه‌ده) ئامارى شه‌ڕی ساڵى ٢٠١٧ى له دژى چه‌کدارانى داعش له سووریا و باکوورى سووریا بڵاو کرده‌وه و تیایدا هاتوووه، شه‌ڕڤانان له ئۆپراسیۆنى تووڕه‌ییی فوراتدا ڕووبه‌رى ٧ هه‌زار و ٢٥٧ کیلۆمه‌ترى چوار گۆشه‌یان له ده‌ست چه‌کدارانى داعش ڕزگار کردوووه، که قه‌زاى ته‌بقه، شارى ڕه‌قه، به‌نداوی فورات و به‌نداوى ئازادیى و ٥٤٥ گوند له خۆ ده‌گرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه له ئۆپراسیۆنى توڕه‌ییی فوراتدا ٥ هه‌زار و ٦٨٢ چه‌کدارى داعش کوژراون و ته‌رمی هه‌زار و ٢٣٦یان که‌وتۆته ده‌ست شه‌ڕڤانان و زیاتر له ٨ هه‌زار چه‌کدارى تر بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌زا و ٣٣٣ چه‌کدارى تریش له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه دیل کراون و ٦٥٠ هه‌زار هاووڵاتیش له ده‌ست ئه‌و چه‌کدارانه ڕزگار کراون. له به‌رامبه‌ردا ٧٩٣ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و هه‌زار و ٦٨٥ شه‌ڕڤانى تریش بریندار بوون.
هه‌ر له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ٢٠ ڕزرێپۆش، ١٨٦ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو، ١٢١ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى، ١٨ چه‌کى هاوه‌ن، ١٣ کارگه‌ى دروست کردنى بۆمب و که‌لوپه‌لى سه‌ربازی، ٤٧ ماتۆڕ، ٢ مووشه‌کى دورهاوێژى وشکانی، ٤٠ ئۆتۆمبێل که چه‌کى دۆشکایان له‌سه‌ر بوووه، ٣ تانک، ١٦ تۆپ، ٥ بارهه‌ڵگر، مووشه‌کێکى دژه ئاسمانی، ١٣ فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى جۆرى درۆنی چه‌کدارانى داعش له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به سه‌ر، ٦٠٠ مووشه‌کى جۆرى ئه‌ى که‌ی – ٤٧، ٧٧ چه‌کى بى که‌ى سی، ٤٤ ئاڕ پى جی، ٣٨ دۆشکا، ٧ تانک، ١٠ زرێپۆش، ١٧ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو، ٤٤ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، ٧ ئۆتۆمبێلى بچووک، ٧٦ ماتۆڕ، ١٤ فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى جۆرى درۆن، ٧ مووشه‌کى لاو، ١٢ بۆمبى فسفۆڕ، ٢٩ چه‌کى هاوه‌ن، ١٥ کارگه‌ى دروست کردنى بۆمب و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌زاران گولـله و فیشه‌ک و مووشه‌کى ئه‌و چه‌کانه و کرستهى جۆراجۆرى تر‌ى سه‌ربازیدا گرتوووه.
ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لوولی جزیره
هه‌سه‌ده له باره‌ى ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لوولی جزیره‌وه ڕایگهیاندوووه: شه‌ڕڤانان له ڕۆژى ٩ى سێپتێمبێری ٢٠١٧دا ئۆپراسیۆنه‌که‌یان دهستپێکردوووه و تا وه‌کوو کۆتاییی ٢٠١٧ ڕووبه‌رى ٩ هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه، که ٢١٠ گوند له خۆ ده‌گرێت له ده‌ست چه‌کدارانى داعش ڕزگار کردوووه و تا وه‌کوو سنوورى عێراق له نزیکی بوکه‌مال پێشڕه‌وییان کردوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه، له‌و شه‌ڕانه‌دا هه‌زار و ٣٤٥ چه‌کدارى داعش کوژراون و ٤ هه‌زار چه‌کدارى تریش بریندار بوون و ٦٤ چه‌کداریشیان له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه لێ دیل کراوه. ٣٥٠ هه‌زار هاووڵاتیش له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له ده‌ست چه‌کدارانى داعش ڕزگار کراون. له به‌رامبه‌ریشدا ١٦٢ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و ٤١٦ شه‌ڕڤانى تریش له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بریندار بوون.
باسى ئه‌وه‌ش کراوه، شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به سه‌ر ١٤ چه‌کى دۆشکا، ٢٧ ئۆتۆمبێل که چه‌کى دۆشکایان له‌سه‌ر بوووه، ١٤ چه‌کى هاوه‌ن، ٢٤ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو، ١٨ ماتۆڕى چه‌کدارانى داعشیان ته‌قاندۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به سه‌ر ١٢ دۆشکا، ١٢ هاوه‌ن، ٢٦ بی که‌ی سی، ١٩ ئاڕپى جی، ٥ هه‌مه‌ر، ٣ قه‌ناس، ١٣ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، تۆپێک، ٥ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو، تانکێک، ١٢٠ مووشه‌کى ئه‌ى که‌ی – ٤٧ و زرێپۆشێک و ٩ فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى جۆرى درۆن و هه‌زاران جۆر گولـله و مووشه‌کی ئه‌و چه‌کانه‌دا گرتوووه.
هێرشه‌کانى تورکیا
هه‌سه‌ده له باره‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر سووریا و باکوورى سووریا ڕایگهیاندوووه: سوپاى تورکیا و گرووپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له ماوه‌ی ساڵى ٢٠١٧دا ٩٢٠ هێرشیان کردۆته سه‌ر ناوچه‌کانى، شێراوا، جندرێس، ڕاجۆ، شه‌را، شیا، بلبلێ له عه‌فرین، ناوچه‌ى شه‌هبا و منبج و کۆبانێ و چه‌ند ناوچهیێکى هه‌رێمى جزیره.
هه‌سه‌ده له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه، له‌و ٩٢٠ هێرشه‌دا، ٩٠٧ هێرشیان به چه‌کى قورس، ٥ هێرشیان به کۆپته‌ر، ٧ هێرشیان به مووشه‌ک، هێرشکێشیان به فڕۆکه‌ى جه‌نگی بوووه بۆ سه‌ر سووریا. هه‌روه‌ها ١٤٩ جار فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى تورکیا به ئاسمانى سووریادا سوڕاونه‌ته‌وه و سوپاى تورکیاش ١٥ جار هه‌وڵی داوه سنوورى سووریاش ببه‌زێنێت.
به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌سه‌ده، له ساڵى ٢٠١٧دا به‌هۆى هێرشه‌کانى تورکیاوه ١٣ شه‌ڕڤان و ١٦ هاووڵاتى شه‌هید بوون، ١١ شه‌ڕڤانى تر و ٢٧ هاووڵاتیش بریندار بوون.
هه‌سه‌ده له به‌شێکى تر‌ى ڕاپۆرته‌که‌یدا باسى ئه‌وه‌ی کردوووه، شه‌ڕڤانان ٣٢٠ جار وه‌ڵامى هێرشه‌کانى تورکیا و گرووپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به تورکیایان داوه‌ته‌وه و ٣٨ شه‌ڕیش ڕووی داوه. به‌و هۆیه‌وه ٥٩ سه‌ربازى تورکیا و ١٥١ چه‌کدارى گرووپه چه‌کداره‌کان کوژراون. هه‌روه‌ها ١٢ سه‌ربازى تورکیا بریندار بوون و ٦٢چهکدارى ئه‌و گرووپانه‌ى سه‌ر به تورکیاش بریندار بوون.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه: شه‌ڕڤانان له‌و شه‌ڕانه‌دا ١٢ فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى جۆرى درۆن، ٦ تانک، ١٥ زرێپۆش، ١٧ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، ٤ بارهه‌ڵگر، ٢ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى سوپاى تورکیا و ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment