به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه له‌باره‌ی نائارامییه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوو له ئێران نیسبه‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی زلهێزه بیانییه‌کان به تایبه‌ت ئه‌مریکا له کاروباری ناوخۆی ئێران هۆشداری دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرد به هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان و وڵاتانی ئه‌ورووپی له ڕۆژانی ڕابردوو به تایبه‌ت توویته‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا و جه‌ختی کرده‌وه: ئێران به‌ره‌وڕووی "ده‌ستێوه‌ردانی جیدیی هه‌ندێک له زلهێزه جیهانییه‌کان" له پرسه ناوخۆییه‌کانی بۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "له کاتێکدا چه‌ند کێشه‌یێکتان هه‌یه، ئه‌و کێشانه‌تان له‌لایه‌ن ڕکابهرهکانتانهوه ده‌گۆڕدرێت بۆ ده‌رفه‌تێک له دژتان. له ئێستادا ئێران ئه‌مه‌ی به سه‌ردا هاتوووه، واتا ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشای ڕوون کردنه‌وه‌کانی ئه‌مریکا و به تایبه‌تی تره‌مپ بکه‌ین ده‌بینین ئێران به‌ره‌وڕووی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دیکه له پرسه ناوخۆیییه‌کان و قۆرخکارییێکی گه‌وره بووه‌ته‌وه."
ماهر ئۆناڵ باسی له‌وه کرد که زلهێزه بیانییه‌کان له‌پێناو جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ت و ئامانجی خۆیان له ناوچه‌که، هه‌ڵمه‌تی ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و داواکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆ سوودی خۆیان بگۆڕن.
سه‌رچاوه: یه‌نی شه‌فه‌ق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment